بینراوە:
(44)
فەرماندەیی دەڤەری یەكی پێشمەرگە لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كاتژمێر 01:50 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگای فیرقەی 7 بە پێنج موشەك بۆردومان كرا، “خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتەوە”. ئاماژەی بەوەشكردوە، لە كاتژمێر 02:50 خولەك، جارێكی دیكە لە نزیك بارەگای فیرقە و بە دیاریكراوی لە سنوری گوندی كەلەكین، هێرشێكی دیكە بە یەك موشەك ئەنجامدرا، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی شەهید و بریندارەكان بكات. فەرماندەیی دەڤەری یەك ئاشكراشیكردوە، دوپاتیدەكەینەوە كە هێزەكانمان لە ئامادەیی تەواودان و لێكۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەكان بەردەوامە. هاوكات، سەرچاوەیەكی ئاگەدار بە روداوی راگەیاندوە هەر لەو هیرشەدا ،شەش پێشمەرگە شەهید بوون و نزیكەی 25 پێشمەرگەش بریندارن.












Leave a Reply