عومەر گوڵپی: پێویستە كاری زیاتر بكرێت بۆ دورخستنەوەی هەرێمی كوردستان لەم شەڕە

بینراوە: (10)

عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندوە، هێرشی سەر هێزەكانی پێشمەرگەو شەهیدبونی شەش پێشمەرگەی بێتاوانی دور لە شەڕو برینداربونی ژمارەیەكی تر، تاوانە دەرحەق بە خەڵكی كوردستان و كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە. راشیگەیاندوە، هەرێمی كوردستان لایەنێك نییە لەم شەڕەو هەرجۆرە دەستدێژی و شێواندنێكی ئارامی خەڵكی كوردستان بەزاندنی هەمو سنورێكی یاسایی و رەوشتییە، پێویستە بڕیاربەدەستان كاری زیاتر بكەن بۆ دورخستنەوەی خەڵك و خاكی هەرێمی كوردستان لەم شەڕو ماڵوێرانییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 222 Today: 1,055 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.