شارەزایەكی كەشناسی: شەپۆلێكی نوێی هەورە بروسكەو بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بینراوە: (11)

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینیكردوە، كاریگەری شەپۆلێكی نوێی هەورە بروسكەو بارانبارین دەستپێدەكاتەوەو رۆژی چوارشەممە 25/3 كاریگەری زیاتر دەبێت و بارانی باش و مامناوەند سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە. پێشبینیشیكردوە، شەپۆلەكە لە رۆژی چوارشەممە بەتایبەت لەناوچەكانی رۆژئاوای گەرمیان و پارێزگای كەركوك و سەنتەری پارێزگای هەولێر ئەگەری دروستبونی هەورە بروسكەی بەهێزو تاوە باران و تەرزەی بەخورو بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دەبێت، كاریگەری ئەو ناجێگیریە تا ئێوارەی هەمان رۆژ بەردەوام دەبێت و پاشان كەش جێگیر دەبێتەوە، رۆژی پێنجشەممەش 26/3 شەپۆلێكی تری بەهێزە دەستپێدەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 222 Today: 1,055 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.