ژوری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات JCC هۆشداریدا كە رۆژی پێنجشەممە 26-3 شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو سەرەتا ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە زۆربەی ناوچەكان و لەكاتی بەیانیدا بارانبارین تا رادەیەك لاواز دەبێت. ئاماژەی بەوەشداوە، لەدوای نیوەڕۆوە شەپۆلێكی چڕی بارانبارین لەناوەڕاستی عیراقەوە بەرەو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دێت و سەرەتاش لەناوچەكانی گەرمیان بەلێزمە باران دەستپێدەكات پاشان بۆ كاتەكانی دوای نیوەڕۆ سەرجەم ناوچەكانی سلێمانی، كەركوك، هەولێرو ئیدارەی سۆران بەشێوەی بارانی بەلێزمەو مامناوەندو نمەباران دەبێت و بارینی بەفریش سەرجەم ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە. ناوەندی هاوبەشی و هەماهەنگی قەیرانەكان هۆشداریشیداوە كە لە كات و شوێنی جیاوازدا تەرزە دەبارێت، هەروەها لەبەشێكی ناوچەكان مەترسی بەرزبونەوەی ئاستی ئاویش لە شەقامەكان و هەورەتریشقەش لەناوچە دەشتاییەكان و شاخاوییەكان هەیە.
بۆ گەیشتنی شەپۆلی لێزمەباران بەهەرێمی كوردستان هۆشداری دەدرێت

بینراوە:
(11)











Leave a Reply