عیراقچی: بەئامانجگرتنی عەمبارە سوتەمەنییەكان جینۆسایدی ژینگەیە

بینراوە: (0)

عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند بەئامانجگرتنی عەمبارە سوتەمەنییەكان لە تارانی پایتەخت لەلایەن ئیسرائیلەوە جینۆسایدی ژینگەیەو پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتییە. عیراقچی بڵاویكردوەتەوە: بۆردومانكردنی عەمبارەكان دانیشتوانی شاری تاران لەڕوی تەندروستییەوە روبەڕوی زیانێكی درێژخایەن دەكاتەوە كە ئەگەری هەیە كاریگەری لەسەر نەوەكانی داهاتو دروستبكات. جەختیشیكردوەتەوە، پێویستە ئیسرائیل لەسەر ئەو تاوانە جەنگیانەی كە ئەنجامی دەدات سزای توند بدرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 164 Today: 1,079 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.