حزبوڵای لوبنان: ئێمە توانای ئەوەمان هەیە وڵات قڵپبكەینەوە و حكومەت بڕوخێنین

بینراوە: (0)

فەرماندەیەك لە حزبوڵای لوبنان دەڵێت، ئێمە توانای ئەوەمان هەیە وڵات قڵپبكەینەوە و حكومەت بڕوخێنین و سەبرمان سنووری هەیە. مەحمود قامەتی فەرماندە لە حزبوڵای لوبنان رایگەیاند،حكوومەتی “ڤیچی” بەرهەڵستكارانی دەستگیر دەكرد و لەسێدارەی دەدان، دواتر ئەو حكومەتە رووخێنرا و خیانەتكاران لەسێدارەدران، پشتیوان بە خوا ئێمە ناگەینە ئەو دۆخە. ئاماژەی بەوەشداوە، بە گوێرەی پێدراوەكان و هەڵوێستەكانی ئێستا، دوای كۆتاییهاتنی شەڕەكە و بە بێ گوێدانە دەرئەنجامەكەی، ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە سیاسییە حەتمییە و حكومەت لە لوبنان، چیتر شیاوی بەڕێوەبردنی وڵات نییە، هەڵوێستەكانیشی تەنها خزمەت بە ئیسرائیلی دوژمن دەكات، بۆیە ڕووبەڕووبوونەوە بەڕێگاوەیە و خیانەتكارانیش باجی خیانەتەكەیان دەدەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 164 Today: 1,079 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.