یەكێك لەو كەشتیانەی هێرشی كرایە سەر كۆمپانیایەكی عیراقی بە كرێی گرتوە

بینراوە: (0)

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق سۆمۆ لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، بەئامانجگرتنی كەشتییە نەوت هەڵگرەكان لە بەندەری بەسرە كاریگەریی خراپی لەسەر ئاسایش و ئابوریی عیراق دەبێت. كۆمپانیاكە نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لە بەئامانجگرتنی دوو كەشتی كە یەكێكیان ئاڵای دورگەكانی مارشاڵ و ئەوی دیكەشیان ئاڵای ماڵتای لەسەر هەڵكرابو لە ئاوە هەرێمییەكانی عیراقدا كە یەكێكیان لەلایەن كۆمپانیایەكی عیراقییەوە بەگرێبەست بە كرێگیراوە بۆ گواستنەوەی سوتەمەنی. راشیگەیاندوە، كەشتییەكی تریان لەو كاتەدا كراوەتە ئامانج كە هەوڵیداوە بچێتە بەندەری خۆر زوبێر بۆئەوی بڕی 30 تۆن بەرهەمی دیكەی سوتەمەنی لە كۆمپانیای غازی بەسرە بار بكات، ئەم هێرشە دەبێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر سەلامەتی كەشتییە بازرگانی و نەوت هەڵگرەكان لەئاوی هەرێمی عیراقدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 164 Today: 1,079 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.