نوری مالكی داوایەك لە حكومەتی عیراق و هێزە سیاسییەكان دەكات

بینراوە: (2)

نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، فراوانكردنی روبەری جەنگ لەناوخۆی عیراق و بە ئامانجگرتنی حەشدی شەعبی كە هێزێكی دانپیادانراوی فەرمیە لە چوارچێوەی هێزە چەكدارەكانی عیراقدا، دوژمنكارانەو سنوربەزاندنێكی مەترسیدارە لەسەر سەروەریی وڵات لە رێگەی بەئامانجگرتنی هێزو بارەگاو كەسایەتییە عیراقییەكانەوە. مالكی وتوشیەتی: ئیدانەی ئەو هێرشە ستەمكارو دوژمنكارانەیە دەكات و داوا لەحكومەتی عیراق و هێزە سیاسییەكانیش دەكات شانبەشانی یەك رابوەستن بۆئەوەی هەرچی رێوشوێنێك پێویست بێت بیگرنەبەر بۆ رێگریكردن لەو سنوربەزاندنە كە هێزەكانی ئیسرائیل بەپشتیوانی ئەمریكا ئەنجامی دەدات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 209 Today: 1,159 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.