كەشناسی: ئەمرۆ باران نابارێت و پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە

بینراوە: (1.0K)

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەكان ئەمرۆ باران نابارێت و پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە. كەشناسی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و سبەینێش باران بارین دەستپێدەكات و شەپۆلەكەش چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت لە بارەی كەشی سبەینێشەوە، كەشناسی دەڵێت، تا كاتەكانی نیوەڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە دوانیوەڕۆوە باران بارین دەستپێدەكات و كاریگەری شەپۆلەكە بۆ چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت. كەشناسی ئاماژەی بەوەشكردوە، بارانبارینەكە هەورەتریشقەی لەگەڵدایە و لە درەنگانی شەویشدا، لە سنووری باشوری پارێزگای هەولێر و بەشێك لە سنوری پارێزگای دهۆك و پارێزگای كركووك دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی پێنجشەممە بەمشێوەیە: هەولێر: 19 پلەی سیلیزی سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی دهۆك: 18 پلەی سیلیزی زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی پیرمام: 15 پلەی سیلیزی سۆران: 18 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 1,208 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.