هێزە ئەمنییەكانی هەولێر پلان بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان و نەورۆز دادەنێن

بینراوە: (1.4K)

كامل بەرزنجی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهاوكاری و هەماهەنگی سەرجەم هێزە ئەمنییەكان پلانێكی ئەمنی تۆكمەیان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان لە رۆژانی جەژنی رەمەزان و جەژنی نەتەوەیی نەورۆز داناوە. بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر راشیگەیاندوە، بەپێی پلانەكە كۆی هێزە ئەمنییەكان لەشوێنە گشتییەكان و ناوچە قەرەباڵغ و سەیرانگاكاندا بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەبنەوە، ئەمەش لەپێناو ئەوەی ئارامی و سەقامگیریی شار و دەرەوەی شارو سەیرانگاكانیش بپارێزرێت و هاووڵاتیان بتوانن بە ئاسودەیی و ئارامی جەژنەكانی خۆیان بەڕێ بكەن. ئاماژەشیكردوە، وەك هێزە ئەمنییەكان داواكاریان لە هاووڵاتیان ئەوەیە كە هاوكاریی دەزگا ئەمنییەكان بكەن و لەهەر حاڵەتێكی نایاسایی و نائاسایی دەستبەجێ هێزە ئەمنییەكان ئاگادار بكەنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 1,208 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.