كارمەندە روسییەكانی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لەئێران دەگوازرێنەوە

بینراوە: (1)

ئەلێكسی لیخاچێڤ بەڕێوەبەری گشتی دەزگای وزەی ئەتۆمی روسیا (ڕۆساتۆم) رایگەیاندوە، ئامادەن بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دوەمی گواستنەوەی كارمەندە روسییەكانیان لەوێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لەئێران. لیخاچێڤ باسی لەوەشكردوە، سەرەڕای سەختی دۆخەكە هێرشی راستەوخۆ نەكراوەتە سەر وێستگەكە ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیاش لە نزیكەوە چاودێری پێشهاتەكانی پەیوەست بە وێستگەكە دەكات، لەئێستاشدا ئامادەكارییەكانیان بۆ قۆناغی دوەمی گواستنەوەی بەشێك لە كارمەندانی وێستگەكە و ئەندامانی خێزانەكانیان بۆ روسیا تەواو كردوە، لە داهاتویەكی نزیكدا بۆ شوێنێكی ئارام دەیانگوێزنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 171 Today: 1,391 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.