بینراوە:
(7)
سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، هێرشی وڵاتەكەی لە چوارچێوەی بەرگریدایە و تەنها ئەو شوێنانە دەكرێتە ئامانج كە لێیەوە هێرشدەكرێتە سەر خاكەكەیان. مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شێهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان، ێكی ئاڕاستەی وڵاتانی ناوچەكە كرد و وتی، ئێران هیچ مەبەستێكی نییە بۆ ململانێ و پێكدادان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە. باسی لەوەشكرد، هێرشەكانی وڵاتەكەی تەنها لە چوارچێوەی مافی بەرگری رەوا دایە و سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت: تەنها ئەو بنكە و شوێنانە دەكرێنە ئامانج كە لەوێوە هێرش دەكرێتە سەر خاكی ئێران. پزیشكیان رونیشیكردەوە، ئەگەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگری لە دەستدرێژییە سەربازییەكان نەكات، ئاسایشی جیهانی تووشی شڵەژان و ناسەقامگیری دەبێت.












Leave a Reply