ئێران هەڕەشەی بۆردومانكردنی بانكەكان دەكات

بینراوە: (1)

دوای ئەو هێرشەی كرایە سەر بانكێكی ئێرانی لەتاران، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هۆشدارییاندا كە رەنگە ناوەندە ئابورییەكان و بانكەكانی سەر بە ئەمریكاو ئیسرائیل لەناوچەكە بكەنە ئامانج. لە راگەیەنراوێكدا قەرارگای خاتەمولئەنبای سوپای پاسداران بڵاویكردوەتەوە، ئەمریكاو ئیسرائیل دوای ئەوەی نەیانتوانی بگەنە ئامانجە سەربازییەكانیان یەكێك لە بانكەكانی وڵاتیان كردوەتە ئامانج، ئەم كارە نایاساییە رێگەی بۆ خۆشكردوین ناوەندە ئابورییەكان و بانكەكانی سەر بە ئەمریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكەدا بكەینە ئامانج. هەر لەڕاگەیەنراوەكەشدا هۆشداریدراوە بەخەڵكی ناوچەكە كە پێویستە تا دوریی یەك كیلۆمەتر لە بانكەكان نزیك نەبنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 171 Today: 1,391 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.