بینراوە:
(25)
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كاریگەری بەرزەپەستانی سیبیریا لەسەر ناوچەكانمان دەكشێتەوە كەماوەی چەند رۆژێكە بوەتە هۆی هاتنی وشكە سەرماو چالاكبونی بەهێزی بای باكوری رۆژهەڵات بەتایبەت لەسەر ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پلەكانی گەرماش بەرزبونەوە بەخۆیانەوە دەبیننەوە. راشیگەیاندوە، لە رۆژی پێنجشەمەوە 12/3 كاریگەری سەرەتای نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سور لەناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەردەكەوێت و ئاسمانی ناوچەكە بەزۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو لەهەندێك كات و شوێنیشدا ئەگەری هەورە بروسكەو نمەباران دەبێت و لە رۆژانی یەكشەممەو دووشەممەی داهاتو كاریگەرییەكانی ئەو ناجێگیریە پەرەدەسەنێت و هەورە بروسكەی توندو لێزمە باران و تەرزە سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە.












Leave a Reply