وتەبێژی حكومەتی هەرێم داوا دەكات خەڵك و خاكی هەرێم بپارێزرێت

بینراوە: (760)

پێشەوا هەورامی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو راپۆرتانەی تایبەتن بە رۆڵی هەرێمی كوردستان و ئەو تۆمەتانەی كە دەڵێن ئێمە بەشێكین لە پلانێك بۆ پڕچەككردن و ناردنی لایەنە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناو خاكی ئێران، بە تەواوی بێ بنەمان، ئێمە بە توندی ئینكارییان دەكەین و دوپاتی دەكەینەوە كە بە ئەنقەست و بە زیانبەخش بڵاودەكرێنەوە. راشیگەیاندوە، حكومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەكانی بەشێك نین لە هیچ هەڵمەتێك بۆ فراوانكردنی بازنەی شەڕو ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە، بەپێچەوانەوە داوای ئارامی و سەقامگیری ناوچەكە دەكەین و بە توندی ئیدانەی هێرشی ترسنۆكانە دەكەین كە هەرێمی كوردستانی كردوەتە ئامانج. وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆتاییشدا رایگەیاندوە، داوا لە حكومەتی فیدراڵی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین دەستوەردان بكەن بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانەو پاراستنی خاك و گەلەكەمان و ناوچەكەمان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 199 Today: 2,807 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.