نێچیرڤان بارزانی: پاراستنی قەوارەی هەرێم تەنها بە یەكڕیزی دەبێت

بینراوە: (672)

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ێكدا بەبۆنەی 35هەمین ساڵیادی راپەڕینی گەلی كوردستان رایگەیاند، راپەڕین وەرچەرخانێكی مێژویی و وەڵامێكی یەكلاكەرەوەی گەلی كوردستان بو لە رەتكردنەوەی ستەم و زۆرداری و هەنگاونان بەرەو ئازادی و سەرفرازی، ئەم یادە پیرۆزە لەكاتێكدایە كە ناوچەكە بە دۆخێكی ئاڵۆزو هەستیاردا تێدەپەڕێت، پەرەسەندنی گرژییەكان و لێكەوتە نەرێنییەكانی ململانێكان بەرپرسیاریەتییەكی گەورە دەخەنە سەر شانی هەمومان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان. سەرۆكی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندوە، لەم یادەدا دوپاتیدەكەنەوە كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە فاكتەرێكی سەرەكی ئارامی و ئاشتی دەبێت و نابێتە بەشێك لەهیچ ململانێ و پەرەسەندنێكی سەربازی كە زیان بە ژیان و ئاسایشی هاووڵاتیان بگەیەنێت، پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتە دەستورییەكانیش، تەنیا بە یەكڕیزی تەبایی و بەرپرسیاریەتیی هاوبەشی نیشتمانیی هەمو هێز و لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی كوردستان دەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 113 Today: 390 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.