تاوەرەكانی پەیوەندیكردن لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە بۆردومان كراونەتەوە

بینراوە: (1.5K)

تاوەرەكانی پەیوەندیكردن لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە بە درۆن بۆ دوەمجار كراونەتە ئامانج و كێشە بۆ پەیوەندییەكان لەناوچەكە دروستبوە. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی چەند كەناڵێكی راگەیاندن بڵاویانكردوەتەوە، دوو تاوەری پەیوەندیكردن لەشاخی بەفری میریی لەزنجیرە چیای شنروێ لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن درۆنەكانی ئێرانەوە كراونەتە ئامانج و بەهۆیەوە زیانێكی زۆری پێگەیاندون، بۆردومانەكە تەنیا زیانی مادی لێكەوتوەتەوەو هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان تۆمار نەكراوە، هەروەها هاوڵاتیان لەچەند ناوچەیەكی جیاوازی سنورەكە روبەڕوی گرفتی نەبونی هێڵی پەیوەندی و پچڕانی پەیوەندییەكانی مۆبایل و ئینتەرنێت بونەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 2,592 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.