فراكسیۆنی هەڵوێست: مانگەكانی داهاتو موچە لەكاتی خۆیدا دەگاتە هەرێم

بینراوە: (835)

فراكسیۆنی هەڵوێست لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، بەدواداچونیان بۆ هاتنی موچەی هەرێم كردوەو بۆ ئەو مەبەستە لەشاری بەغدا سەردانی وەزارەتی دارایی عیراقیان كردوە تا بەدواداچون بكە بۆ گەیشتنی پارەی تەواوكاری موچەی مانگی شوبات، هەروەها دڵنیابونەتەوە لەوەی موچەی مانگەكانی داهاتو لەكاتی خۆیدا بگاتە دەست موچەخۆران. فراكسیۆنی هەڵویست ئاماژەشیكردوە، بۆیان دەركەوتوە هیچ كێشەیەكی سیاسی نیەو تەنها بابەتی تەكنیكی سەبارەت بە كۆكردنەوەی داهات ناردنی موچەكەی دواخستوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 2,569 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.