ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەكان داخرا

بینراوە: (1.5K)

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەكانی هاتن و چوون بە تەواوی داخرا. مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دوای چۆڵكردنی ئاسمانی عێراق، ئێستا ئاسمانی عێراق بە تەواوی بە رووی گەشتەكانی هاتن و چوون داخراوە. ئەمە لە كاتێكدایە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 28ی شوبات وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەكەی هێرشی بۆ سەر ئێران دەستیپێكرد. لای خۆشیەوە، میدیای ئەمریكی بڵاویكردەوە، هێرشەكە بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریكا بووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 60 Today: 2,674 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.