وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەژماركردنی ئارەزومەندانەی نمرەی كوردی و عەرەبی هەڵوەشاوەتەوە

بینراوە: (956)

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەمساڵەوە وانەی كوردی و عەرەبی ئەژمار دەكرێت و بڕیاری ئارەزومەندانەی ئەژماركردنی نمرەی وانەكانی كوردی و عەرەبی هەڵوەشاوەتەوە. وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاندوە، پاڵپشت بە نوێترین نوسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە نوسراوێكی فەرمیدا بۆ وەزارەتی پەروەردە روونكراوەتەوە كە بڕیاری ئارەزومەندانەی ئەژماركردنی نمرەی وانەكانی كوردی و عەرەبی هەڵوەشاوەتەوەو نمرەی ئەم دوو وانەیە هاوشێوەی وانەكانی تر ئەژمار دەكرێن بۆ ئەو خوێندكارو قوتابیانەی لەساڵی خوێندنی (2025-2026) و ساڵانی دواتر لە پۆلی دوانزەی ئامادەیین، واتە لەمساڵەوە نمرەی خوێندكاران و قوتابیانی پۆلی دوانزە لەسەر بنەمای هەر حەوت وانەكە دەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 23 Today: 2,771 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.