مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی کوردستان خەرج کرا

بینراوە: (1.0K)

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ، مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا.

بەپێی زانیارییەکان بە گەیشتنی پارەی مووچە و وەرگرتنی لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی سێ ڕۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

هەموو ئەو مووچەخۆرانەی ئەم مانگە مووچە وەردەگرن دەبێت لە هەژماری من تۆمار کرابن و کارتی بانکییان وەرگرتبێتەوە، ئەوانەی خۆیان تۆمار نەکردووە، مووچەیان ڕادەگیرێت.

خەرجکردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دێت، دوێنێ چوارشەممە، 4-3-2026 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی مانگی دووی خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.

– پێشتریش لە ڕۆژی 23-2-2026، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی دوو و میزان موراجەعەی مانگی یەکیان بردە وەزارەتی دارایی عێراق.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 113 Today: 609 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.