بەرپرسێكی ئیتلاعاتی ئێران: تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەكێكە دژمان بەكاردەهێنرێت

بینراوە: (6)

مەجید خادمی بەرپرسی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بەفەرمانی عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران هێڵی ئینتەرنێت لە وڵاتەكە پچڕاو لەچاودێریكردنی پەیوەندییەكانی خۆپیشاندەرانیش بەردەوام دەبن. خادمی وتوشیەتی: راگرتنی ئینتەرنێت لەكاتی خۆپیشاندانەكاندا بۆ رێگریكردن بوە لە دزەكردنی هەواڵ و زانیاریی وڵاتەكە لە ئێستاشدا خامنەیی پێداگریی لە سنورداركردنی دەكاتەوە. بەرپرسی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران راشیگەیاندوە، بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ئامڕازێكی كارای دوژمنەو چەكێكە دژی ئاسایش بەكاردەهێنرێت، هەربۆیە لەچاودێریكردنی پەیوەندییەكان بەردەوام دەبن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 230 Today: 1,773 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.