چارەنوسی زیاتر لە 8 هەزار بەندكراو لە كەمپی هۆل نادیارە

بینراوە: (0)

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، هەردو كەمپی هۆل و رۆژ تا ناوەڕاستی مانگی كانونی دوەمی رابردو نزیكەی 28 هەزار كەسیان تێدابوە كە زیاتر لە 12 هەزار كەسیان بیانی بون و خەڵكی زیاتر لە 60 وڵاتی جیاوازن، جگە لە هەزاران هاوڵاتی عیراقی، بەڵام لەدوای راگەیاندنی داخستنی هەردو كەمپی هۆل و رۆژ نزیكەی هەشت هەزارو 500 بەندكراو چارەنوسیان نادیارە. ئاماژەشیكردوە، جێهێشتنی دانیشتوانی كەمپەكان بەشێوەیەكی نارێكخراو، ئافرەتان و منداڵانی روبەڕوی مەترسییەكانی بازرگانیكردن، قۆستنەوەو چەكداركردن كردۆتەوە، بۆیە داوا دەكەن پارێزگاری و چاودێری تەندروستی، هەروەها پشتیوانی دەرونی و كۆمەڵایەتی مسۆگەر بكرێت و رێكاری یاسایی دادپەروەرانە بۆ هەر كەسێك بگیرێتەبەر كە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 230 Today: 1,773 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.