كۆمكاری عەرەبی و 18 وڵات داوا لەئیسرائیل دەكەن پێشێلكاریی یاسایی نەكات

بینراوە: (5)

كۆمكاری عەرەبی و رێكخراوی وڵاتانی هاریكاری ئیسلامی و 18 وڵاتی دیكە لە راگەیەنراوێكدا سەركۆنەی بڕیارێكی ئیسرائیلیان لەبارەی بونیاتنانی كەمپی جولەكەنشین و دەسەڵاتە سەربازییەكانی لە كەناری رۆژئاوا. لە راگەیەنراوەكەدا جەختلەوەكراوەتەوە كە ئەو بڕیارە جارێكی دیكە شوناسی خاكی فەڵەستین بەخاكی حكومەتی ئیسرائیل دەناسێنێت و ئاسانكاری دەكات بۆ دروستكردنی یەكە نیشتەجێبوە جولەكەكان لەو ناوچانەدا، چونكە دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوی جولەكە بەئاشكرا پێشێلكاری یاساكانی نێودەوڵەتی و بڕیارەكانی پێشوی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان و بڕیارەكانی دادگای دادی نێودەوڵەتییە. ئەو وڵاتانە داواشیان لەئیسرائیل كردوە بڕیارەكەی دەستبەجێ هەڵبوەشێنێتەوەو پابەندی بەڵێنە نێودەوڵەتییەكانی بێت و خۆی لە هەر چەشنە كردەوەیەك كە ببێتە هۆكاری پێشێلكردنی یاسا بپارێزێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 230 Today: 1,773 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.