ئەنبار.. لە روداوێكی هاتوچۆدا 13 هاوڵاتی بونە قوربانی

بینراوە: (1.3K)

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئەنبار بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگای نێودەوڵەتی سەقڵاوییە لە رۆژئاوای فەللـوجە ژمارەیەك قوربانی رەوانەی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی فێركاریی فەللـوجە كراون. راشگەیەنراوە، لەئەنجامی روداوەكەدا 13 كەس بونەتە قوربانی كە هەشت كەسیان لەناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا بە ئاگر سوتاون، هەروەها پێنج كەسیش بریندار بون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن، دوای روداوەكە سەرجەم كارمەندانی پزیشكی و پەرستاری نەخۆشخانەكە رەوانەی شوێنەكە كران بۆ دابینكردنی فریاگوزاری سەرەتایی و چارەسەری پێویست بۆ بریندارەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 173 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.