عەلی حەمە ساڵح: حكومەتی هەرێم قەرزاری عێراقە و بە هاوڵاتیانی هەرێمی دەبژێرێت

بینراوە: (1.2K)

بڕیاردەری‌ رەوتی‌ هەڵوێست ‌رایدەگەیەنێت حكومەتی هەرێمی كوردستان 117 ملیار دینار قەرزارە بە عێراق و بە هاوڵاتیانی هەرێمی دەبژێرێت. عەلی‌ حەمە ساڵح بڕیاردەری‌ رەوتی‌ هەڵوێستی‌ نیشتمانی ‌ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك نوسیویەتی، عێراق دەڵێت: هەرێم 20 ساڵە پارەی بەشەخۆراكی لە هاوڵاتی ورگرتووە و نەیداوەتە عێراق و (117 ملیار) دینار قەرزارە. بە وتەی عەلی حەمە ساڵح هەرێم رایگەیاندوە، كە ئەو پارەی نییە و دواتر وتوویەتی حەلم پێیە كە هەموو مانگێك، هەر هاوڵاتیەكی هەرێم(750) دینار زیاتر دەدات بەراورد بە هاوڵاتی عێراق، بۆ ئاردیش بۆ هەر كەس (250 ) دینار وەردەگرن كە پێشووتر نەبوو ئەم زیادە بەردەوام دەبێت بۆ چەندین ساڵ تاوەكو ئەو قەرزە تەواودەبێت. ئاشكراشیكرد، بە بریكارەكانیشیان وتوە: پێشەكی پارەكە بهێنن و خۆتان لە خەڵكی وەربگرن و ئەمە بوە بە بڕیار. عەلی‌ حەمە ساڵح باسی لەوەشكرد، فراكسیۆنی هەڵوێست لە بەغدا نوسراوو بەدواداچون بۆ ئەم پرسە دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 173 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.