خامنەیی: لە كەشتی جەنگیی مەترسیدارتر ئەو چەكەیە كە نوقمی دەكات

بینراوە: (1.7K)

عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ماوەی 47 ساڵە ئەمریكا سەركەوتو نەبوە لە لەناوبردنی كۆماری ئیسلامی ئێران، سەرۆكی ئەمریكا بەردەوام دەڵێت كە سوپاكەیان بەهێزترین سوپای جیهانە‌، رەنگە هەندێكجار بەهێزترین سوپای جیهان ئەوەندە لێی بدرێت كە نەتوانێت هەڵبستێتەوە. وتوشیەتی، بەردەوام گوێبیستی ئەوە دەبین كە ئەمریكا كەشتییەكی جەنگییان بەرەو ئێران ناردوە، بە دڵنیاییەوە كەشتی جەنگی چەكێكی مەترسیدارە، بەڵام لەوەش مەترسیدارتر ئەو چەكەیە كە توانای نوقمكردنی كەشتییەكەی بۆ بنی دەریا هەیە. ەكانی خامنەیی دوای ئەو لێدوانەی چەند رۆژێك پێش ئێستای دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دێت كە ئاماژەی بەوەدابو كە گۆڕینی رژێمی ئێران باشترین شت دەبێت كە روبدات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 320 Today: 1,140 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.