كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو نزم دەبنەوە و كەشی سارد دەگەڕێتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور هەندێ كات نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و ناوچە سنوورییەكان ناو بە ناو ئەگەری كەمێك نمە بارانی هەیە بە تایبەت ناوچە سنووریەكانی سنووری پارێزگای دهۆك و بەشێك لە ئیدارەی سۆران. سەبارەت بە كەشی سبەینێ پێنجشەممە كەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە باران لە سەر بەشێك لە ناوچەی جیاجیای شاخاویەكان هەیە لە هەندێ كاتدا،كاریگەری بارستە هەوایەكی سارد لە ناوچە سنووریەكان نزیك دەبێتەوە لە ئەنجام سبەینێ پێشبینی نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما هەیە بە نزیكەی چوار بۆ شەش پلەی سیلیزی. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینكراوی ئەمڕۆ: هەولێر: 22 پلەی سیلیزی پیرمام: 19 پلەی سیلیزی سۆران: 18 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی دهۆك: 21 پلەی سیلیزی زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی.
پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و كەشی سارد دەگەڕێتەوە

بینراوە:
(1.4K)












Leave a Reply