شاندی حكومەتی هەرێم هەفتەی داهاتو دەچێتە بەغدا

بینراوە: (1.7K)

لەلێدوانێكدا رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی رایگەیاندوە، بڕیارە هەفتەی داهاتو شاندێكی باڵای حكومەت بە مەبەستی چارەسەركردنی چەند پرسێكی هەڵپەسێردراو سەردانی بەغدا بكات. رێباز حەملان وتوشیەتی، بڕیار بو ئەم هەفتەیە سەردانەكە بكرێت، بەڵام لەبەر چەند هۆكارێك بۆ هەفتەی داهاتو دواخراوە، شاندەكەش شاندێكی باڵایە كە دەچێتە شاری بەغدا بەئامانجی پاكتاوكردنی داهات و خەرجییەكانی سێ ساڵی رابردوی نێوان هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی عیراق و هەرێمی كوردستانە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 309 Today: 2,327 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.