كەشناسی هەرێم: ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەكان هەییە

بینراوە: (1.3K)

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات پلەی گەرما كەمێك بەرزبێتەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمەباران هەیە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە23-10، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ كەمێك بەرزتر دەبێتەوە. سەبارەت بە كەشی سبەینێ هەینیش 24-10ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوور دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكاندا. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 30 پلەی سیلیزی سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی دهۆك : 26 پلەی سیلیزی زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی كەركووك : 32 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی سۆران : 25 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 112 Today: 3,564 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.