بینراوە:
(15)
وەزیری دەرەوەی ئیران رایگەیاند، بە رونی بە تیمی ئەمریكیم وتووە هیچ بژاردەیەك نییە جگە لە دانوستان . عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە كۆنگرەی نیشتمانی سیاسەتی دەرەوەی رایگەیاند، داواكاری ئەوان سادەیە و بریتییە لە رێزگرتن لە مافەكانی گەلی ئێران و جێبەجێكردنیان، جەختیشیكردەوە نایانەوێت كەس دان بە مافەكانیاندا بنێت چونكە مافەكانیان هەن و رەسمین. رونیشیكردەوە، لە روی سەربازییەوە ئامادەن بە شەڕ، بەڵام ئێمە رێگەی دیپلۆماسیان هەڵبژادوە، ئەگەر بەرانبەریش هەمان رێگە هەڵبژێرێت. وەزیری دەرەوەی ئیران دوپاتیكردەوە، یەكەم پرەنسیپی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەی بریتییە لە پاراستنی كەرامەت و مافی گەلی ئێران و سازش لەسەر مافەكانیان ناكەن.












Leave a Reply