بینراوە:
(126)
وەزیری بەرگریی توركیا دەڵێت، بە هیچ شێوەیەك لە سوریا ناكشێینەوە و ئێمە ئاساییشی خۆمان دەپارێزین لە بەرامبەر تیرۆر. یەشار گولـلەر وەزیری بەرگریی توركیا لە نوێترین لێدوانیدا دەنگۆكانی كشانەوەی توركیای لە سوریا ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند: هچ پلانێكی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە. باسی لەوەشكرد، تەواوی سیناریۆ و ئەگەرەكان كراوەن بەڵام كشانەوە لە بەرنامەدا نییە و تا كاتی كۆتاییهێنان بە مەترسی و تیرۆر دەمێننەوە لە وڵاتەكەدا. وەزیرە توركییەكە ئاماژەی بەوەكرد سەرباری ڕێككەوتنی هەسەدە و دیمەشەق ئەنقەرە ئاساییشی خۆی بۆ گرنگە و بەوپێیە مامەڵە دەكات و ڕێگە بە چالاكیی تیرۆرستی و جوداخوازیی نادات كە ببێتە هۆی تێكدانی ئاساییشی توركیا.












Leave a Reply