دژی بڕیارێكی حكومەتی عیراق بەشێكی بازاڕەكانی بەغدا داخرا

بینراوە: (882)

كاسبكاران لە بەغداو بەسرە وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بە بڕیاری حكومەتی عیراق بۆ زیادكردنی باجی گومرگی كۆبونەوەو دوكان و بازاڕیان داخست. ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بەبڕیارێك پێناسی نوێی گومرگی پەسەند كرد كە تیایدا بەڕیژەی 5 تا 30% باجی گومرگی بەسەر سەرجەم كەلوپەلی هاوردەكراودا سەپێنراوە، وەك كاردانەوەیەكیش بەرامبەر بەو بڕیارە بەشێك لە بازاڕەكانی بەغدا داخران و ژمارەیەك لە دوكانداران خۆپیشاندانیان ئەنجامداو رایانگەیاند كە بڕیاری زیادكردنی باجی گومرگی بەسەر سەرجەم كەلوپەلی هاوردەكراودا زیانی زۆری بە بازرگانان گەیاندوە داوایانكردوە بڕیارەكە هەڵبوەشێتەوە. پێشتر حكومەتی عیراق بڕیاریدابو كە گومرگی تۆماركراو لەناو سیستمی (ئەسیكۆدا) بەڕێژەی 25% كەمبكاتەوە تا بازرگانان بتوانن كەلوپەلە هاوردەكراوەكانیان لە بەندەرەكان بگوازنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 69 Today: 814 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.