بینای نوێی بەڕێوبەرایەتی تۆماركردنی خانوبەرەی راپەڕین كرایەوە

بینراوە: (415)

وەزارەتی دادی هەرێم بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی سیاسەتی حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی بینای شیاو بۆ هەمو دەزگا فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان، وەزارەتی داد بینای نوێی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماركردنی خانوبەرەی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین كردەوە. راشیگەیاندوە، بیناكە فەرمانگەی دادنوسی رانیەی بەیانیان و ئێواران، تێبینەرایەتی چاودێری ناكامەكانیشی لەخۆگرتوە كە ئەوانیش كۆمەڵە فەرمانگەیەكی سەربە وەزارەتی دادن، بەكردنەوەی ئەم باڵەخانەیە خزمەتێكی باشتر بەهاووڵاتیانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەكرێت و ژینگەیەكی باشتر بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان دابین دەكرێت، تۆمارو دۆسیەو دۆكیۆمێنتەكانی پەیوەست بە خانوبەرەش لە ژینگەیەكی باشتردا دەپارێزرێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 49 Today: 3,778 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.