روانگەی سوری: لەسەر داوای ئەردۆغان دەیانەوێت كۆتایی بە ئەفسانەی كۆبانێ بهێنن

بینراوە: (983)

بەرێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ڕایدەگەیەنێت دەسەڵاتدارانى حکومەتى کاتى دیمشق، لەسەر داوای رەجەب تەیب ئەردۆغانى سەرۆکى تورکیاو هەواڵگری و حکومەتى ئەوڵاتە دەیانەوێت كۆتایی بە ئەفسانەی كۆبانێ بهێنن.

ڕامی عەبدولڕەحمان، بەرێوەبەری روانگەی سوری لەچاوپێکەوتنێکدا وتى: دەیانەوێت كۆبانێ بچەمێنن و هەژموونی خۆیان بەسەر كۆبانبَدا بسەپێنن و ئەوەش لەسەر داوای هەواڵگری توركیایە.

ناوبراو ئەوەشى خستەڕوو ئەم هەوڵە لەکاتێکدایە كاتێك هەسەدە و کۆبانێ توانی بەرامبەر داعش بجەنگێت و ماڵ بەماڵ شەڕیان لەگەڵ بكات لە ساڵی 2014 تاوەكو توانی لە مانگی كانوونی یەكەمی 2015 تەواوی شارەكە ئازاد بكات، ڕامی عەبدولڕەحمان، دەڵێت: ئێستا كەیادی ئازادكردنیەتی كۆبانێ گەمارۆ دراوەو دەیانەوێت ئەفسانەی كۆبانێ بشكێنن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 112 Today: 3,829 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.