وەزیری دارایی عیراق بۆ هەرێم : داهات بنێرن با موچە بنێرم

بینراوە: (1.4K)

غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، داهاتی ناوخۆی مانگەكانی 11و 12ی ساڵی رابردو دیار نییە، بۆ مانگی 1ی ئەمساڵیش 120 ملیار دینار بۆ بەغداد نەنێردراوە. ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە، وەزیری دارایی عیراق دەڵێت: داهات بنێرن با موچە بنێرم، تاكە هۆكاری نەناردنی موچە لە ئەستۆی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستانە. پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندبو كە بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا پێویستە بەغدا بڕیاری ناردنی موچە بدات، ئەوكات هەرێمی كوردستان داهاتی نانەوتی رەوانەی بەغدا دەكات، ئەمە لەكاتێكدایە جگە لەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان موچەی مانگی 11 و 12ی ساڵی رابردویان وەرنەگرتوە، ئێستا كە لەمانگی 2 داین تائێستا موچەی مانگی یەك لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 207 Today: 666 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.