بینراوە:
(957)
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لە پەرواێزی لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان لە دوبەی، لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی كۆبوەتەوەو بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی عیراق و هەوڵ و گفتوگۆكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ كردوە. ئاماژەشیكردوە، لەو كۆبونەوەیەدا گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی بارودۆخی سوریایان تاوتوێكردوەو جەختیان لە پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیریی و چارەسەركردنی كێشەكان بەشێوەیەكی ئاشتیانەو ڕێزگرتن لە مافەكانی گەلی كوردو پێكهاتەكانی دیكەی سوریا كردوەتەوە.













Leave a Reply