ئەردۆغان: ئێستا كورد لە سوریادا مافی باڵای پێدەدرێت

بینراوە: (865)

سەرۆككۆماری توركیا دەڵێت، كورد جاران لە سوریادا نەبوو بوو ئێستا مافی باڵای پێدەدرێت و دەبێت گروپە تیرۆرستییەكانیش سوریا و ناوچەكە بەجێبهێڵن. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا لە لێدوانێكی نوێیدا لەبارەی دۆخی سوریا ڕایگەیاند: كاتێك هەڕەشەی ڕێكخراوی جوداخوازیی-تیرۆرست(كە مەبەستی هەسەدە و یەپەگە و یەپەژەیە) لە باكوری سووریا بە تەواوی نامێنێت، نەك هەر سوریا بەڵكو تەواوی ناوچەكە ئاسوودە دەبێت. باسی لەوەشكرد، كە دەبێت گروپە جوداخوازەكان سوریا و توركیا و ناوچەكە و ئەو شوێنانە بەجێبهێڵن كە داگیریان كردون. ئاماژەی بەوەشدا كورد پێشتر لە سوریادا نەبوو بوون، ئێستا مافی بوونیان هەیە و لە ئاستی باڵادا و وەك هاووڵاتیی ڕەسەنی وڵاتەكە مافەكانیان دەستەبەر دەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 165 Today: 2,810 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.