عیراق داعشەكانی سوریا دادگایی دەكات

بینراوە: (1.5K)

سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئاماژەی بەوە كردوە: دۆخی ئەو زیندانییە داعشانەی گەیشتونەتە عیراق پارێزراوە، زۆربەیان لە لایەن دادگاكانی عیراقەوە داواكراون، بۆیە بەگوێرەی یاساكانی عیراق روبەڕوی دادگا دەكرێنەوە. جەختی لەوەشكردوەتەوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئامادەیی تەواوی نیشانداوە بۆ سەرپەرشتیكردنی پڕۆسەی دادگاییكردنی ئەو چەكدارانەو بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە رێكارە یاساییەكان بكرێت. وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بۆ كەناڵی كوردستان 24 باسی لەوەشكردوە، گواستنەوەی چەكدارانی داعش لە سوریاوە بۆ زیندانەكانی عیراق بەردەوامەو بە هاوبەشی سەرپەرشتی پڕۆسەكە دەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 1,172 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.