كاروانێكی دیكەی هاوكاریی مرۆیی بۆ رۆژئاوای كوردستان بەڕێكرا

بینراوە: (1.1K)

ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، وەك هەنگاوی دوەمیان لە كەمپینی مرۆیی بۆ هاوكاریكردنی رۆژئاوای كوردستان كاروانێكی تری هاوكارییەكان بۆ پشتگیریكردنی خوشك و برایانمان لە رۆژئاوا بەڕێكرا، ئەم كاروانە مرۆییە كە لە 12 بارهەڵگر پێكهاتبو كە جۆرەها پێداویستی بنەڕەتی و فریاگوزاری لەخۆ گرتبو كە لە لایەن بازرگانان، پیشەسازان و خاوەن كارگەكانی شاری هەولێرەوە دابینكرابو. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گەیلان حاجی سەعید شەرۆكی ژوری بازرگانی هەولێر تیشكی خستە سەر گرنگی ئەم هەڵمەتە و رایگەیاند: ئەمڕۆ لێرەین بۆ راگەیاندنی قۆناغی دوەمی هاوكارییەكان كە نیشانەی دڵسۆزی و هەستی بەرزی نیشتمانیی خاوەنكارانی پایتەختە، ئێمە بەردەوام دەبین لە كۆكردنەوەی هاوكارییەكان و هەوڵدەدەین زۆرترین كۆمەك بگەیەنینە دەست لێقەوماوان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 54 Today: 91 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.