رۆهلات عەفرین: ئەمڕۆ ڕۆژی خاوەندارییە لە شکۆ و ئازادی و خاک

بینراوە: (1.6K)

رۆهلات عەفرین، فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بانگەوازی لە گەلی کوردی نیشتەجێی ئەورووپا کرد

ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەپەژە ڕۆهڵات عەفرین، گوتی: “پێویستە ژنان و گەنجانی کورد هەموو ببنە یەک دەنگ. بە ئیرادەوە ڕووبکەنە ڕۆژئاوا. ئەمڕۆ ڕۆژی خاوەندارییە لە شکۆ و ئازادی و خاک”.

ڕۆهڵات عەفرین بە پەیامێکی ڤیدیۆیی بانگەوازی لە گەلی کوردی نیشتەجێی ئەورووپا کرد. لە پەیامەکەدا سڵاوی لە چالاکییەکانی پشتیوانی لە ئەورووپا کرد و گوتی: “گەلی ڕۆژئاوا لەسایەی چالاکی و جۆشوخرۆشی ئێوەوە هەستیان بە تەنهایی نەکرد. با ژنان و گەنجانی کورد هەموو ببنە یەک دەنگ. بە ئیرادەوە ڕووبکەنە ڕۆژئاوا. ئەمڕۆ ڕۆژی خاوەندارییە لە شکۆ و ئازادی و خاک”.

لەکۆتاییدا گوتی: “پێویستە گەلەکەمان لە ڕێپێوان و چالاکییەکاندا هۆشیاربێت بەرانبەر هەوڵە ئاژاوەگێڕییەکان”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 1,934 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.