وەزیرێكی ئەڵمانیا: هێرشەكانی حەلەب ئیدانە دەكەین

بینراوە: (13)

ریم رادۆڤان وەزیری هاوكاری و گەشەپێدانی ئابوریی ئەڵمانیا رایگەیاند، هێرشەكانی سەر گەڕەكی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە لە شاری حەلەب ئیدانە دەكەن، سەقامگیری لەسوریا تەنها بە كۆتاییهێنان بە توندوتیژی و گەیشتن بە چارەسەری سیاسی لە ڕێگەی دیالۆگەوە بەدەستدێت نەك بەكارهێنانی توندوتیژیی و چەوساندنەوەی نەتەوەو پێكهاتەكان. وەزیری هاوكاری و گەشەپێدانی ئابوریی ئەڵمانیا راشیگەیاندوە، پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و پێكهاتەكان لە سوریا جێگای دانوستان نییە، بەڵكو دەبێت بەبێ جیاكاری و توندوتیژی و پەراوێز خستنیان هەمو پێكهاتەكان خاوەنی ماف و بڕیاری چارەی خۆنوسین بن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 200 Today: 715 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.