ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی ئێران تادێت بەرزدەبێتەوە

بینراوە: (198)

ئاژانسی هەواڵی مافی مرۆڤی ئێران (هرانا) بڵاویكردەوە، ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی ئێران كە بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتیان دژ بە دۆخی ئابوری وڵاتەكە رژاونەتەوە سەر شەقامەكان، بۆ 116 كەس بەرزبوەتەوە. هرانا لەبارەی خۆپیشاندانەكانی ئێران كە 14 رۆژە بەردەوامە بڵاویكردوەتەوە، لەو 116 كەسەی كە كوژراون 37 یان لە هێزە ئەمنییەكانن و چواریان كارمەندی تەندروستین، هەروەها دوو هەزارو 600 كەسیش بریندار بون و دوو هەزارو 638 كەسیش دەستگیر كراون. پێشتر ئاژانسەكە كە ناوەندەكەی لە شاری ڤێرجینیای ئەمریكایە رایگەیاندبو كە لە میانی 13 رۆژ خۆپیشاندانی ئێراندا 66 كەس كوژراون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 200 Today: 715 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.