نه‌ته‌نیاهۆ: ڕازی نین تورکیا لە غەززە نزیک بێتەوە

بینراوە: (46)

بنیامین نه ته نیاهۆ سه رۆك وه زیرانی ئیسرائیل ڕایگه یاند، ئیسرائیل هاتنه ناوه وه ی هێزه كانی توركیا بۆ ناو كه رتی غه ززه ڕه ت ده كاته وه و به هێڵی سووری ده زانێت به هه ر بیانویه كه وه بێت. ئەمڕۆ بنیامین نه ته نیاهۆ له میانه ی دیداره كه یدا له گه ڵ جه ی دی ڤانس جێگری سه رۆكی ئه مریكا ڕایگه یاند، هاتنی سوپای توركیا بۆ غه زه هێڵی سووره لای ته لئه بیب و قبووڵی ناكەین. نه ته نیاهۆ داوای له جێگری سه رۆكی ئه مریكا كردووه ڕێگری بكات له هاتنی توركه كان بۆ غه زه و به گوێره ی كه ناڵی ١٢ـی ئیسرائیلیش، له گفتوگۆی نێوان هه ردوولادا نه ته نیاهۆ ده ستی خستووەته سه ر ناوی چه ند وڵاتێك، كه ڕه نگه به شداری له ڕێكخستنه كانی حوكمڕانی قۆناغی ڕاگوزه ردا بكه ن له غه زه . میدیاکانى ئیسرائیل بڵاویانکردوەتەوە کە ئه و وێنانه ی له چه ند ڕۆژی ڕابردوودا ئاڵای توركیا له دڵی كه رتی غه زه دا ده ركه وتوون “هی توركه كان نین”، به ڵكو وێنه ی فه ڵه ستینییه كانن كه ئاڵای توركیا هه ڵده كه ن و له ژێر چاودێری كۆمه ڵه یه كی توركی چالاك له كه رتی غه زه كارده كه ن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 947 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.