ترەمپ: ئۆپراسیۆنی دەستگیركردنی مادۆرۆ سەركەوتو بوه

بینراوە: (1.2K)

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئۆپراسیۆنی دەستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلای بە ئۆپراسیۆنێكی سەركەوتو وەسفكرد. لە لێدوانێكدا سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندوە، لە ئۆپراسیۆنەكە هەم لە ئاست پلاندانان و هەم لە ئاست ئەو هێزانەی كە لە مەیدانەكەدا بون سەركەوتنێكی باش هەبوە، سەربازە بەهێزو پێگەیشتوەكان ئەركەكانیان بەسەركەوتویی جێبەجێكردوە، جێی ئاماژەیە بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ هێزەكانی دەلتا فۆرس ئۆپراسیۆنێكیا بۆ دەستگیركردنی سەرۆكی ڤەنزوێلا ئەنجامداو دواتر دەستگیریان كرد، بە وتەی بەرپرسانی ئەمریكاش هێرشەكان بڕیار بوە رۆژی یەكەمی ساڵی نوێ ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی چەند هێرشێكی داعشەوە لە نێجیریا دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنەكە دواخراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 106 Today: 3,917 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.