“حكومەتی ئێران چیتر توانای دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانی ژیانی نەماوە”

بینراوە: (1.3K)

یەكێتی كرێكارانی ئازادیی كوردو ئێران سەبارەت بە سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەوەی لەسەر شەقامەكانی شارە جیاجیاكانی وڵاتەكەیان رودەدات هاواری خەڵكە كە بەهۆی هەژاری و نەهامەتی، هەڵئاوسان و داڕمانی ئابوویی و تێكچونی بنەماكانی ژیانی كۆمەڵایەتی سەری هەڵداوە. ئاماژەشیكردوە، حكومەتی ئێران چیتر توانای دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانی ژیان و بەڕێوەبردنی كۆمەڵگەیەكی مرۆیی نییە، بەردەوامە لە لێدانی تەپڵی مانەوەی خۆی و وێرانكردنی بەردەوامی وڵات بەناردنی هێزە بۆ سەر شەقامەكان و سەركوتكردنی خۆپیشاندان، گەلی ئێرانیش هیچیان بۆ نەماوەو ئامادەنین بۆ ساتێكی كورتیش بەرگەی ئەم دۆخە ناخۆشەی ئێستا بگرن و حكومەتیش توانای باشتركردنی ئەو دۆخە زۆر خراپەی ئێستاس نییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 106 Today: 3,917 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.