نێردەی ئەمریكا لەسوریا: سوریاو ئیسرائیل لەگەڵ پەیوەندییەكی نوێدان

بینراوە: (1.7K)

تۆم باراك باڵیۆزی ئەمریكا لە ئەنقەرەو نێردەی تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری سوریا دەرەنجامی كۆبونەوەی نێوان بەرپرسانی ئیسرائیل و سوریا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسای بە سەرەتایەكی نوێ ناوزەند كرد. باراك رایگەیاندوە، خۆشحاڵن بەرامبەر بە دەرەنجامی كۆبونەوەكە ئەوەش سەرەتایەكی نوێیەو رەنگدانەوەی ئارەزوی بەهێزو دوولایەنەیە بەرەو هاریكاری و خۆشگوزەرانیی هاوبەش. راشیگەیاندوە، سوریاو ئیسرائیل لەگەڵ پەیوەندییەكی نوێدان لەسەر بنەمای شەفافیەت و هاوبەشیكردن، ئەمەش هاریكارییەكانی نێوان تەلئەبیب و دیمەشق زیاد دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 156 Today: 810 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.