وەزیری پەروەردە: زیاتر لە 8 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ قوتابخانەكانی هەرێم تەرخانكراوە

بینراوە: (895)

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەمەبەستی دابینكردنی گەرمی بۆ ناوەندەكانی خوێندن لە وەرزی زستاندا، بڕی 8 ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوتی سپی بۆ تەواوی قوتابخانەكانی هەرێم تەرخانكراوەو پڕۆسەی دابەشكردنیش لەهەندێك ناوچە دەستیپێكردوە. ئالان حەمە سەعید وتیشی: پڕۆسەی گەیاندنی سوتەمەنی بۆ ناوەندەكانی خوێندن دەستیپێكردوە، بەشێوەیەك تەنیا لە پارێزگای دهۆك نزیكەی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر ناوەندەكانی خوێندندا دابەش كراوەو پڕۆسەكە لە ناوچەكانی دیكەش بەردەوام دەبێت تاوەكو هەمو قوتابخانەكان سودمەند دەبن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 1,174 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.