ئیڤێنتی داهێنەرانی ئاییندە لە سلێمانی بەڕێوەچو

بینراوە: (1.6K)

بەئامادەبونی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئارام بابان ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و چالاكییەكی هاوبەشی زانكۆكان و ئیڤێنتی داهێنەرانی ئاییندە لە سلێمانی بەڕێوەچوو. لە ئیڤێنتەكەدا بیرۆكەی پرۆژە داهێنەرانەكان پێشكەشكران تاوەكو بیرۆكەكانیان بەكردەیی بە خاوەن كارو كۆمپانیاكان و كەرتی گشتی و تایبەت بگات. لەوبارەیەشەوە ئارام بابان رایگەیاندوە: ئەم بۆنەیە زۆر گرنگە تاوەكو پەیوەندی نێوان ژوری بازرگانی و زانكۆكان بەهێزترو پتەوتر بێت و دەرفەتێكی گونجاوە بۆ خوێندكاران و دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان كە بیرۆكەو پرۆژە داهێنەرەكانیان بگەیەنن بەخاوەن كار و كۆمپانیاكان لە هەر دوو كەرتی گشتی و تایبەتدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 233 Today: 1,638 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.