گرووپە چەکدارەکانی ئەحمەد شەرع هێرشیان کردە گەڕەکە کوردنیشنەکانى حەلەب

بینراوە: (1.3K)

خۆپیشاندانی گەلی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە دژی گەمارۆ بەردەوامە و چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی دیمەشق هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و بەگوێرەی زانیارییەکانی نزیکەى ١٥ هاوڵاتی بریندار بوون. سەدان کەس لە دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب، لە دژی ئەو بازگە و ساترانە، کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کاتیی دیمەشقەوە بۆ گەمارۆدانی گەڕەکەکان دانراون، ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و بەردەوامن لە بەرخۆدان. ئەمشەو چەکدارەکانی سەر بە حکومەتیی کاتیی دیمەشق، هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندانی گەل و بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە، ١٥ هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون. هاوکات بۆ خۆپاراستن هێزەکانی ئاسایشی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب، بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە و ڕووبەڕووبوونەوە بەردەوامە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 4,068 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.